بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سۆران بەڕێوەدەچێت

22-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی سۆران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەدەچێت. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2023، گەڕی 14ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سۆران بە بەشداریی هەزار و 366 قوتابی بەڕێوەدەچێت؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا دەکات و گوتارێک پێشکێش دەکات. 
 
زانکۆی سۆران نزیکەی شەش هەزار خوێندکار تێیدا دەخوێنن، لە خوێندنی ئەم ساڵدا هەزار و 366 کەس لەو زانکۆیە خوێندنیان تەواو کرد، لەو ژمارەیە هەزار و 278 دەرچوویان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنا و 88 کەسیان بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایان بەدەستهێنا.
 
زانکۆی سۆران بۆ خوێندنی ساڵی 2023 - 2024، هەزار و 568 قوتابی دەرچووی پۆلی 12ـی وەرگرتووە.
 
 
رێوڕەسمی ئەم ساڵی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی سۆران لەژێر دروشمی "زانست لەپێناو کوردستانێکی بەهێزدا" بەڕێوەدەچێت. 
 
ئەندام جەبار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە زانکۆی سۆران گوتی، قوتابییان بە ڕێپێوان لەسەر رێڕەوێکی درێژی زانکۆی سۆران دەچنە گۆڕەپانێک کە تایبەت بە پێدانی بڕوانامە بە دەرچووان ئامادە کراوە. 
 
 
ساڵانە لە هەرێمی کوردستاندا 20 هەزار بۆ 25 هەزار خوێندکاری زانکۆ خوێندن تەواو دەکەن، جگە لەو ژمارە دەرچووە کە لە 18 زانکۆی حکومیدا دەخوێنن و خوێندن تەواو دەکەن، 18 زانکۆ و لقی زانکۆیی تایبەت و 12 پەیمانگەی تایبەتیش لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە پسپۆڕیی جیا هەن و ساڵانە هەزاران خوێندکار تێیاندا دەخوێنن و خوێندن تەواو دەکەن.
 
زانکۆی سۆران لە پێنج فاکەڵتیی سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە: فاکەڵتیی زانست، فاکەڵتیی پەروەردە، فاکەڵتیی ئەندازیاری، فاکەڵتیی  زانستی سیاسیی یاسا و بەڕێوەبردن و فاکەڵتیی ئاداب. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.