رووداو دیجیتاڵ
ئەمساڵ نزیکەی 43 هەزار دەرچووی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراون، لە کاتێکدا ساڵانە 20 بۆ 25 هەزار خوێندکاری زانکۆ خوێندن تەواو دەکەن.
بۆ خوێندنی ساڵی 2023 – 2024، زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان توانای وەرگرتنی 63 هەزار قوتابییان هەبوو، بەڵام لەو ژمارەیە 42 هەزار و 985 قوتابی وەرگیران و 20 هەزار و 15 کورسییش بە بەتاڵی مانەوە.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئۆکتۆبەری 2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ساڵانە 20 بۆ 25 هەزار خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان خوێندن تەواو دەکەن، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەی دەرچووان روون نەبووەتەوە، چونکە بەشێکی کۆلێژەکان ئاهەنگی دەرچوونیان نەگێڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ