بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر لە هەولێر روویدا

23-01-2025
محەممەد خۆشناو @muhammadkhoshna
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە هەولێر روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
 
بوومەلەرزەکە کاژێر 6:04:54ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە. عامر جابری بە رووداوی گوت: بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر بووە، بە قووڵایی 5 کم لە دووری 17 کم باشووری رۆژئاوای هەولێر و بەشێک لە دانیشتووانی هەولێر هەستیان پێکردووە.
 
جابری گوتی: بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
 
هاوکات فازڵ ئیبراهیم، سەرۆکی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی پێنج کیلۆمەتر لە ناوچەی پیرەبات روویداوە کە بە دووری 39 کم دەکەوێتە باشووری شاری هەولێر و حەوت کیلۆمەتر لە دیبەگە دوورە.
 
بەپێی ئاماری دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، لە ساڵی 2024دا 231 بوومەلەرزە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان روویانداوە، بەڵام زیانیان نەبووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێوەر و پسوولەی ئاو. وێنە. رووداو

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو: 90%ـی هاوبەشان پێوەریان بەستووە و داشکاندنی قەرز کۆتایی دێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو ئەو داشکانە تایبەتەی بۆ قەرزی ئاو کرابوو کۆتایی دێت و تەنیا داشکاندنی 20%ـی بەردەوام دەبێت. باسی لەوەشکرد: "90%ـی هاوبەشانی ئاو پێوەریان بەستووە."