لە وان و ئیدری باکووری کوردستان 19 کۆچبەر دەستبەسەرکران

23-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگاکانی وان و ئیدر ـی باکووری کوردستان 19 کۆچبەر دەستبەسەرکران و دوو کەسیش بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە خرانە زیندانەوە. 
 
قایمقامیەتی شارۆچکەی مورادیەی سەر بە پارێزگای وان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە سۆشیاڵمیدیا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2025 تیمەکانی جەندرمە لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان "10 کۆچبەریان لە ئۆتۆمبێلێکدا دەستبەسەرکردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەو پارێزگایە."
 
تیمەکان هەروەها چوار کەسیان بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەران دەستبەسەر کردووە، یەکێکیان بە بڕیاری دادگە خراوەتە زیندانەوە و سێ کەسەکەی دیکە بە مەرجی دادی ئازاد کراون.
 
هەمان رۆژ لە پارێزگای ئیدر تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی بە کۆچبەران، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگان، 9 کۆچبەری ئەفغانیان لە ئۆتۆمبێلێکدا دەستبەسەرکرد.
 
تیمەکان هەروەها کەسێكیان بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەران دەستبەسەرکرد و بە بڕیاری دادگە خرایە زیندانەوە. 
 
19 کۆچبەرە دەستبەسەرکراوەکە بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان رەوانەی ناوەندەکانی کۆچی پارێزگاکان کراون. 
 
هەرچەندە تورکیا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی تووندوتۆڵ کردووە، بەڵام چوونی کۆچبەری نایاسایی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەردەوامە و رۆژانە دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە سنوور لە ناوچە جیاجیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستبەسەردەکرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا- سێنتکۆم

سێنتکۆم: لە شەش مانگدا نزیکەی 80 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش کردووە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، هێزەکانیان بە هاوکاریی هاوبەشەکانیان نزیکەی 80 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش لە سووریا کردووە. راشیگەیاند: "119 گومانلێکراو دەستگیرکراون."