بەفر گەشتە ئاسمانییەکانی ئامەد و شرنەخی راگرت

23-01-2026
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە پارێزگاکانی ئامەد و شرنەخی باکووری کوردستان کردووە؛ بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشێندرانەوە و رێگەی دەیان گوند داخراون.
 
لە ئێوارەی دوێنێوە بەفربارین لە ئامەد دەستیپێکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی شارەکە.
 
هاوکات لە شرنەخ کاریگەریی شەپۆلەکە زیاترە؛ بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی شەرەفەدین ئەلچی رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە گەشتەکانی نێوان (ئەنقەرە - شرنەخ) و (ئیستەنبووڵ - شرنەخ) بە هەردوو ئاراستەدا هەڵوەشێندراونەتەوە.
 
جگە لە وەستانی گەشتەکان، لە شرنەخ رێگەی 35 گوند بە رووی هاتووچۆدا داخراون، کە دابەشبوون بەسەر؛ 21 گوند لە قەزای ئێلکێ، 9 گوند لە قڵابان و 5 گوندیش لە ناوەندی شرنەخ.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ناوچە شاخاوییەکانی شرنەخ  زیاتر لە مەترێک بەفر باریوە و لە قەزای ئێلکێ گەیشتووەتە 2 مەتر.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات شەپۆلەکە بەردەوام بێت و لە پارێزگاکانی ئامەد، ئێلیه، سێرت و شرنەخ بەفربارینەکە چڕتر بێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی خستنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر

پارێزگاری هەولێر: لە 10 رۆژدا 176 مووشەک و درۆن ئاراستەی هەولێر کراون

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 10 رۆژی رابردوودا 176 مووشەک و درۆن ئاراستەی شارەکە کراون، بەڵام زۆربەیان تێکشکێندراون. داواش لە حکومەتی عێراق دەکات سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنێت کە هێرش دەکەن سەر هەولێر.