وەقفی سوننی: رێگریمان لە مزگەوتە کوردییەکان نەکردووە هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆبکەنەوە

23-01-2026
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دیوانی وەقفی سوننیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە هۆشدارییان داوەتە مزگەوتە کوردییەکانی کەرکووک و سەڵاحەدین سەبارەت بە کۆکردنەوەی هاوکاری و نزاکردن بۆ رۆژئاوای کوردستان. بەرپرسێکی وەقفەکەش لە کەرکووک دەڵێت، "هەر مزگەوتێک هاوکاری کۆبکاتەوە دەستخۆشی لێدەکەین."
 
ئەمڕۆ هەینی 23-01-2026، دیوانی وەقفی سوننیی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن هۆشداری درابێتە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتە کوردییەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدین، "دوورن لە راستییەوە و هەڵبەستراون."
 
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "مافی یاسایی خۆمان دەپارێزین بۆ بەدواداچوونی ئەو لایەنانەی هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە، چونکە دەبنە هۆی چەواشەکردنی رای گشتی و ناوزڕاندنی دامەزراوە ئایینی و فەرمییەکان."
 
سالم زەنگەنە، بەڕێوەبەری وەقفی سوننی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ رێنماییەکیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ رێگری لە نزاکردن بۆ رۆژئاوای کوردستان.
 
سالم زەنگەنە گوتی، "بە هیچ جۆرێک بە مامۆستا و مەلاکانی مزگەوتەکانمان نەگوتووە نزا نەکەن بۆ کوردانی رۆژئاوا؛ بە پێچەوانەوە هەمیشە نزای خێر و چاکەمان کردووە و نزای کۆتاییهاتنی نەهامەتی و شەڕمان کردووە بۆ براکانمان."
 
سەبارەت بە کۆکردنەوەی هاوکاریی ماددی بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی رۆژئاوا، بەڕێوەبەری وەقفی سوننی کەرکووک جەختی لەوە کردەوە کە رێگری لە هیچ مزگەوتێک ناکەن و گوتی، "هەر مزگەوتێک سەرپشک کراوە ئەگەر کۆمەک و هاوکاری کۆبکەنەوە بۆ لێقەوماوان، ئێمە دەستخۆشییان لێدەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی نێو کۆبانێ

بەرپرسێکی ئەنەکەسە لە کۆبانێ: 500 کەس بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیسەوە نەخۆش کەوتوون

بەرپرسی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە کۆبانێ دەڵێ، گەمارۆی سەر شارەکە بەردەوامە. ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی بڕانی ئاو، خەڵک ناچارن ئاوی پیس بخۆنەوە کە تاوەکو ئێستا 500 کەس نەخۆش کەوتوون.