کەشناسیی سلێمانی: مانگی ئادار بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

23-02-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن بارانبارین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت بەگوێرەی پێشبینییەکانیان مانگی ئادار بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە 23-02-2023 بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات هەوری تەواو دەبێت.
 
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم ماوەیە کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەی گەرما وردە وردە بەرزدەبێتەوە تاوەکو مانگی ئادار، بەپێی پێشبینییەکان مانگی ئادار بارانبارین دەستپێدەکاتەوە. 
 
لەبارەی پێشبینییەکانی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان ئاسۆ کەمال گوتی، هەفتەی داهاتوو پێشبینی خۆڵبارین ناکەین، ئەگەر هەشبێت ئەوە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقە، چونکە ماوەیەکە ئەو ناوچانە وشکن، بەڵام مەرج نییە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، رەنگە کاریگەرییەکی کەمی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی هەیینی 24-2-2022:
 
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23پلەى سیلیزى
 
بەگوێرەی داتاکانی 12ـی 2ـی 2023ـی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر و هەڵەبجە بارانبارین لەم وەرزەی باریندا بەراورد بە هەمان کاتی وەرزی بارینی رابردوو کەمتر بووە؛ هەرچی شارەکانی سلێمانی، دهۆک و کەرکووک بوون، زیاتر لە وەرزی بارینی رابردوو، بارانیان لێ باریوە.
 
لە سێ بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان کە توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەترسێجا ئاویان هەیە، تائێستا سێ ملیار مەترسێجا ئاو گلدراوەتەوە؛ لە بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و دهۆکیش، ئاستی ئاو نەگەیشتوونەتەوە ئاستی پار.
 
یەکێک لە هۆکارەکانی کەمیی ئاو بەراورد بە هەمان رێککەوتی پار، ئەوەیە ساڵی رابردوو چەند جارێک شەپۆلی بارانی بەهێز لە مانگی یەکدا باری و بووە هۆی گلدانەوەی ئاوی زیاتر. ئەمساڵ جگە لە بارانبارین، بەفریش لە بەشێکی هەرێمی کوردستان باریوە، بەڵام وەکو بەرپرسانی بەنداوەکان دەڵێن وەکو پێویست نەبووەتەوە ئاو و بەنداوەکان سوودیان لێنەبینیوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەین

وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانه‌ی کردووە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی به‌ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.