رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت و سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێكیش دەڵێت، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان دەبێتەوە هەتاو.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، 23ـی شوبات، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان هەور دەبێت؛ "نمەبارانی کەم لە ناوچە جیاکان دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک. ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش هەیە".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان "نمەبارانێکی کەم" دەبارێت و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی نمەبارانی "زۆر کەم" لە شارەکان دەبارێت. گوتیشی. "رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ئاسمان هەتاو دەبێت و کەشوهوا خۆش دەبێت، بەڵام سێشەممە و رۆژانی دواتر ئاسمان نیمچەهەور دەبێت".
بەگوێرەی کەسناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ