گرووپێکی "داعش" لە فەرەنسا بە نامە هەڕەشە لە قوتابییان دەکەن

23-03-2024
لهۆن نەسرەدین
بەراورد بە هاووڵاتییانی ئەورووپا، فەرەنسییەکان زۆرترین هاووڵاتی بوون کە پەیوەندییان بە داعشەوە کرد لە سووریا
بەراورد بە هاووڵاتییانی ئەورووپا، فەرەنسییەکان زۆرترین هاووڵاتی بوون کە پەیوەندییان بە داعشەوە کرد لە سووریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قوتابییانی قوتابخانەیەکی دەوروبەری فەرەنسا لەلایەن "گرووپێکی داعشەوە" بە نامە هەڕەشەیان لێکراوە.
 
ریمۆن، قوتابی و هاووڵاتیی فەرەنسا دەڵێت، "نامەیان بۆ تەلەفۆنەکەم نارد و گوتیان ئێمە داعشین، سەرتان دەبڕین." قوتابییەکی دیکە بەناوی لیندا ئاماژەی بەوە کرد، "ڤیدیۆی خەڵکی سەربڕدراویان بۆ من نارد، نەمتوانی شەو بنووم."
 
لە کانوونی یەکەمی پار، نیکۆلاس لێرنەر، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوخۆی فەرەنسا هۆشداریی دا لە زیادبوونی ژمارەی گەنجانی فەرەنسا کە دەکەونە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندەکانی داعش.
 
ژان گێرارد، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی فەرەنسا دەڵێت، "ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی کەلێن لە سیستمی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی فەرەنسا، بەڵام هاوکات بەڵگەشە لەسەر زیادبوونی لایەنگرانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان."
 
بەراورد بە هاووڵاتییانی ئەورووپا، فەرەنسییەکان زۆرترین هاووڵاتی بوون کە پەیوەندییان بە داعشەوە کرد لە سووریا، کە ژمارەیان بە سەرووی 1900 کەس مەزەندە دەکرا.
 
ساڵانە فەرەنسا سەتان ملیۆن یۆرۆ لە هەواڵگری، ئەمنی و سۆشیاڵمیدیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارە پەڕگیرەکان و لایەنگرانیان خەردەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا؛ بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت و هاوارد لووتنیک، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ

بەڵگەنامە نوێیەکان پەیوەندییەکانی گەیتس، مەسک و لووتنیک بە ئێپستینەوە ئاشکرا دەکەن

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە نوێیەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین، بازرگان و تاوانکاری سێکسی، جارێکی دیکە سەرنجی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوانی ئەمریکا، لەنێویاندا بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک