سەرچاوەیەکی باڵا بۆ رووداو: 28 ئەفسەری هەسەدە دەچنە کۆلێژی سەربازیی سووریا لە شام

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نالین حەسەن
نالین حەسەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا 28 ئەفسەری ئەوان، دەچنە کۆلێژی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا لە شام.
 
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە باڵایە بۆ رووداو، ئەمە یەکەمین کۆمەڵەی ئەفسەرانی هەسەدەیە کە بۆ وەرگرتنی مەشق و راهێنانی سەربازی رەوانەی دیمەشق دەکرێن.
 
لە کۆی ئەو 28 ئەفسەرە، 18یان خەڵکی هەرێمی جەزیرەن و 10 ئەفسەرەکەی دیکەش خەڵکی ناوچەی کۆبانێن.
 
سەبارەت بە ئامانجی ناردنی ئەو ئەفسەرانە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو ئەفسەرانە دەبنە فەرماندەی ئەو لیوایانەی کە بڕیارە بەپێی رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم پێکبهێندرێن.
 
ماوەی خولی مەشق و راهێنانەکەیان لە نێوان شەش مانگ بۆ ساڵێک دەبێت و ئامانج لێی ئامادەکردنی فەرماندەی لیوا و کەتیبەکانە. دوای تەواوکردنی خولەکەش، پلەی سەربازیی باڵایان وەک عەمید و عەقید پێدەدرێت.
 
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە لە پلاندایە لە داهاتوودا کۆمەڵەیەکی دیکەی ئەفسەرانی هەسەدە رەوانە بکرێن، بە مەبەستی مەشقکردن و ئامادەکردنیان وەک فەرماندەی سریە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی لێڵبوونی ئاوی چەمی رەزان بەهۆی بارانبارینەوە. وێنە: رووداو

بەهۆی لێڵبوونی ئاو دابەشکردنی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە سلێمانی و دەوروبەری وەستاوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لێڵبوونی ئاوی بەنداوی دووکان، هەردوو پڕۆژەی هێڵی یەک و دووی ئاوی سلێمانی راگیراون. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیش دەڵێت، بەو هۆیەوە زیاتر لە ملیۆنێک هاونیشتمانی بێ ئاو بوون