بارانبارین تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟ کەی کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەم دوو رۆژەش لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەبێت، ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەریی شەپۆلەکە لە رۆژی چوارشەممەوە لاواز دەبێت.
 
رۆژی دووشەممە 23ی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت و ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکان هەیە. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە باران کەمێک زیاتر دەبێت، پاشان کەشەکە رادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ 1-3 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، "ئاسمان بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕدرێ. لە کاتەکانی نیوەڕۆدا نمەباران چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژهەڵات، سنووری گەرمیان و پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەست پێدەکات. پاشان، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کاریگەرییەکەی بۆ زۆربەی ناوچەکان درێژ دەبێتەوە. بارین لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت و کاریگەرییەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات زیاتر دەبێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەفرێکی کەم لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات دەبارێ و "کاریگەریی ناجێگیریی ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت."
 
ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم هەفتەیە کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە، چونکە بارانی بەهارەیە و بە پچڕپچڕی بەردەوام دەبێت. ئەگەری بارانی بەخوڕ و تەرزە و بەفر لە هەموو ناوچەکانی کوردستان هەیە."
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
 
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
 
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کەسێک لەکاتی لێزمەبارانێک چەتریان هەڵکردووە. وێنە: ئەرشیڤ

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە پشوو بۆ بەشێک لە قوتابخانەکانی رووهای باکووری کوردستان راگەیێندرا

دوای بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە بەشێکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دروستبوو. لە شارۆچکەکانی وێرانشار و سەرێکانی سەر بەو پارێزگایە قوتابخانەکان داخران