هێزی پاسەوانیی سنوور لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاد دەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێرانەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، هێزی پاسەوانی سنووری عێراق لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاد کراوە.
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پاسەوانی سنووری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەدوای دەستپێکردنی جەنگەکەوە هێزی پاسەوانی سنووری عێراق لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاد کراوە، ئەوەش بۆ پاراستنی سنوور.
 
سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران 1458 کیلۆمەترە، زیاتر لە 300 کیلۆمەتری لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیە.
 
سەرچاوە بەرپرسەکەی پاسەوانی سنوور کە بەهۆی هەستیاریی پرسەکە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، رایگەیاند، بەهۆی سەختیی سرووشتی سنووری ئەو دوو پارێزگایە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان، ناوچەکە پێویستی بە هێزێکی زۆری سنوورە.
 
پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک بەرپرسە لە پاراستنی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە دوو لیوا پێکدێن.
 
سەرچاوەکەی رووداو گوتی، "زیادکردنی ئەو هێزە بەو پاسەوانانەی سنوور بووە کە خۆیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن."
 
لە 28ـی شوباتەوە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە، عێراق و هەرێمی کوردستان لەو کاتەوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە خاکەکەیان نابێتە سەرچاوەی هێرشکردنە سەر ئێران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کەسێک لەکاتی لێزمەبارانێک چەتریان هەڵکردووە. وێنە: ئەرشیڤ

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە پشوو بۆ بەشێک لە قوتابخانەکانی رووهای باکووری کوردستان راگەیێندرا

دوای بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە بەشێکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دروستبوو. لە شارۆچکەکانی وێرانشار و سەرێکانی سەر بەو پارێزگایە قوتابخانەکان داخران