رووداو دیجیتاڵ
دوای بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە بەشێکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دروستبوو. لە شارۆچکەکانی وێرانشار و سەرێکانی سەر بەو پارێزگایە قوتابخانەکان داخران.
رۆژی یەکشەممە 22ـی ئادای 2026 لە پارێزگای رووها بارانێکی بەخوڕ باری و بەو هۆیەوە لافاو دروستبوو. ئاو چووە نێو ژمارەیەکی زۆر ماڵەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لە دۆڵ و نزماییەکان هەڵكەوتوون.
لە رووها و شارۆچکەکانی وێرانشار و سەرێکانی سەر بە هەمان پارێزگا، ئاستی ئاوی رووبارەکان بەرزبووەوە.
لە وێرانشار و سەرێکانی سەر بە پارێزگاکە ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئادار قوتابخانەکان بە هەمان هۆکار داخران.
حەسەن شڵداک، پارێزگاری رووها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هۆشداری دایە هاونیشتمانییان و داوای کرد زۆر پێویست نەبێ، نەچنە دەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ