لە 21ی ئاداردا نزیکەی 70 منداڵ لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەدایکبوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 21ی ئاداردا نزیکەی 70 منداڵ لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوون لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەدایکبوون.
 
شوان تەحسین، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە 21ـی ئاداردا 29 منداڵ لە نەخۆشخانەکەیان لەدایکبوون. 
 
بە گوتەی شوان تەحسین، نەخۆشخانەکەی ئەوان حکومییە و بۆیە تەنیا ئەو ئافرەتانەی کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەیان هاتووە، دەچنە ئەوێ.
 
شوان تەحسین گوتی، 27 منداڵ لە 29 منداڵەکە بەشێوەیەکی سرووشتی لەدایکبوون کە 16یان کوڕ و 11ەکەی دیکەیان کچ بوون، و 2 منداڵەکەی دیکەش بە نەشتەرگەری لەدایک بوون کە یەکێکیان کوڕ بووە و ئەوی دیکەش کچ. 
 
هاوکات پاکیزە عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری لە سلێمانی گوتی، لە 21ی ئاداردا 18 منداڵ لە نەخۆشخانەکەیان لەدایکبوون، کە 12ـیان کوڕ و 6ـیان کچ بوون.
 
بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری لە سلێمانی گوتی، "15 منداڵ بە سرووشتی و 3شیان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون."
 
مەتین جەمیل، گوتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دهۆکیش بە رووداوی گوت، "لە 21 مانگدا 21 منداڵ لە دایکبوون، کە 12ـیان کوڕن و 9ـشیان کچ بوون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کەسێک لەکاتی لێزمەبارانێک چەتریان هەڵکردووە. وێنە: ئەرشیڤ

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە پشوو بۆ بەشێک لە قوتابخانەکانی رووهای باکووری کوردستان راگەیێندرا

دوای بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە بەشێکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دروستبوو. لە شارۆچکەکانی وێرانشار و سەرێکانی سەر بەو پارێزگایە قوتابخانەکان داخران