لە مهاباد لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژرا

23-04-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەکێکی ئەو شارە هاونیشتمانییەک بە چەک کوژرا و دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون. دوای چەند کاژێر، بکوژەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.
 
یوسف ئەشرەفی، بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 22ی نیسانی 2024، لە گەڕەکێکی شارەکە شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا، هاونیشتیمانییەک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بە گوتەی یوسفی دوو بریندارەکە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گوازرانەوە نەخۆشخانە خرانە ژێر چاودێری چڕ، بەهۆی ئەوەی برینەکانیان سەختە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد هەروەها رایگەیاند، دوای چەند کاژێر، بکوژەکە لەگەل سێ کەسی دیکە، کە گومان دەکرێت یارمەتیی بکوژەکەیان دابێت، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.
 
پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەی کەسی کوژراو، بریندار و تۆمەتبارەکان بڵاونەکردووەتەوە.
 
سەبارەت بە هۆکاری شەڕەکەش، بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، لە نێوان هەر دوو بنەماڵەدا کۆنە قین هەبووە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی کۆنابینەوە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت "بە هیچ شێوەیەک'' لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین. دەشڵێت، ''بۆنە زۆرن بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کۆببینەوە، بەڵام یەکێتی قسە لەسەر هەڵبژاردنێک ناکات، کە بڕیاری لەسەر دراوە.''