پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ئافرەت کردووە

23-05-2022
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، زۆرینەی فەرمانەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بوون.
 
رۆژی دووشەممە 23ـی ئایاری 2022، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنکەی پۆلیسی‌ رزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە کە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، پێنج لەو فەرمانانە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بووە." 
 
گوتیشی، "تۆمەتبارەکە لە پێشتردا دەستگیرنەکرابوو چونکە شوێنی نادیار بوو؛ تاوەکو لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە زانیارییان لەسەر کۆکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردووە، دواجار شوێنی تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە ئاشکرا کراوە و دەستگیرکراوە." 
 
لەبارەی تۆمەتەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، "ئەو کەسە کە ناوی (ئـ، ع، ع)ـە، لەگەڵ هاوژینەکەیدا کێشەیان هەبووە؛ هەروەها لە رێگەی ئامێرەکانی پەیوەندییەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی ئافرەتانی کردووە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە." 
 
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبار راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکان دەستیپێکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".