ڤیدیۆ.. ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی قوتابخانەی مەعاریف

23-05-2025
ڤەژین موراد
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی قوتابخانەی مەعاریف
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی قوتابخانەی مەعاریف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

42 قوتابیی قوتابخانەی مەعاریف لە شاری هەولێر ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا. راما زەید، کچە خوێندکارێکی خەڵکی موسڵ، یەکێک بوو لەو قوتابییە سەرکەوتووانەی کە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. راما خەونی ئەوەیە لە داهاتوودا ببێتە پزیشکی دەرمانساز.
 
راما بە دڵخۆشییەوە باسی لە ئەزموونی خوێندنی کرد و گوتی: "راستییەکەی زۆر سەخت بوو. سەرەتا زۆر سوپاسگوزاری قوتابخانەکەمم، بەتایبەتی مامۆستاکانم، چونکە بەبێ ئەوان لێرە نەدەبووم. پشتیگیرییان کردم لە هەموو شتێکدا. لە هەر راپۆرتێک لەوێ بوون بۆ پێدانی تێبینی، هەر پرسیارێک هەبووایە لەوێ بوون بۆ وەڵامدانەوە، زۆر سوپاسیان دەکەم."
 
زەید ئوسامە، باوکی راما، شانازی بە کچەکەیەوە دەکات و رۆڵی قوتابخانە و مامۆستایانی بەرز نرخاند: "کچەکەم زۆر هەوڵی دا بۆ ئەوەی دەربچێت. ئەوان ژمارەیەکی زۆر کتێب، ئەرکی ماڵەوە و راپۆرتیان هەبوو. ئەو زیاتر لە 15 کاژێری بۆ خوێندن تەرخان کردبوو. بەڵام دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی مامۆستا و قوتابخانە بکەم، بە دڵنیاییەوە بەبێ ئەوان نەدەکرا."
 
قوتابخانەی مەعاریف لە ماوەی حەوت ساڵی کارکردنیدا لە هەولێر، 144 قوتابی لە چوار خولی جیاوازدا ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ سازکراوە.
 
لەڤەنت ئۆنجەل، بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەعاریف لە هەولێر، خۆشحاڵی خۆی بۆ پێگەیاندنی پۆلێکی دیکەی قوتابی دەربڕی و گوتی: "زۆر هەست بە دڵخۆشی و شانازی دەکەین. ئەمڕۆ چوارەمین خولی دەرچووانمان بەڕێوەچوو. بە درێژایی ساڵ زۆر هەوڵیان دا و ئامادەکاریی زۆریان کرد و تاقیکردنەوەکانیان ئەنجامدا. ئینشاڵڵا لەمەودوا لە ژیاندا زۆر سەرکەوتوو دەبن."
 
هەریەک لە ئیبراهیم عومەر و محەممەد نوورەڵڵا، دوو قوتابی دیکەی دەرچووی ئەم خولە بوون کە بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد.
 
دامەزراوەی مەعاریفی نێودەوڵەتی خاوەنی زیاتر لە 70 هەزار خوێندکارە لە 600 قوتابخانەی جیاواز لە 55 وڵاتی جیهان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.