کوردستان
ئەو هەنگاوە دوای ئەوەدێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای وەرزی هاوین و کەمبوونی کاژێرەکانی کارەبا، ژمارەیەک تاوەری کارەبا لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە کرانە ئامانج و تەقێنرانەوە.
رووداو دیجیتاڵ
لیوای یەکی سەر بە فرقەی یەکی پیادەی سوپای عێراق، پلانی پاراستنی تاوەر و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای گوڵاڵە جێبەجێ دەکات و بە کامێرا چاودێریی تاوەر و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای سنوورەکە دەکەن.
عەقید محەممەد زوهێر، فەرماندەی لیوای یەکی فرقەی یەک دەڵێت، "هێزەکانی یەکەی پیادە لە ناحیەی جەلەولای پارێزگای دیالە بەردەوامن لە پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا و وێستگەکانی کارەبا، ئەوەش لە رێگەی بڵاوکردنەوەی خاڵەکانمان لە ناوچەی بەرپرسیارێتی و دانانی بۆسە و گەڕانی شەوانە بۆ رێگریکردن لە تێکدەر و تیرۆریستان لە تەقاندنەوەیان."
ئەو هەنگاوە دوای ئەوەدێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای وەرزی هاوین و کەمبوونی کاژێرەکانی کارەبا، ژمارەیەک تاوەری کارەبا لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە کرانە ئامانج و تەقێنرانەوە.
ئەفسەرێکیش لە لیواکە دەڵێت، "بەردەوامین لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەمان لە پاراستنی تاوەر و هێڵەکانی گواستنەوە... بۆ ئەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتییان بەردەوام بێت."
بۆ پاراستنی ئاسایشی تاوەر و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و گەیاندنی وزەی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان دا، ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لەنێوان وەزارەتەکانی کارەبا، بەرگری و ناوخۆ پێکهێنراوە. لە گوڵاڵەش سوپا پلانەکە بە هاوکاریی پۆلیسی وزە و فەرمانگەی کارەبای ناحیەکە جێبەجێ دەکەن.
ئەحمەد بەیاتی، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای گوڵاڵە دەڵێت: "هاوکارین لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی بەرگری لە پاراستنی تاوارەکانی گواستنەوەی کارەبای 400 کەیڤی، سەردان و گەڕان و پشکنینی بەردەوام هەیە بۆ شوێنی ئەو تاوەرانە ئەوەش بۆ پاراستنی پێدانی وزەی کارەبا بە هاووڵاتییان."
دیارترین ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر، بریتین لە زیادکردنی هێزی سەربازی و ئەمنی، دانانی خاڵ و بۆسە، دەرچوونی هێز بە شەو و رۆژ، بەکارهێنانی درۆن، کامێرای گەرمبین، هەروەها وەرگرتنی بەڵێننامە لەو جووتیارانەی کە تاوارەکان دەکەونە نێو زەوییەکانیان بەوەی هاوکاربن و لە هەر کارێکی گوماناویی ئاگاداریان بکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ