رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی دوێنێ تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ تەرمی گەنجێکیان بە خنکاوی لە رووباری دیجلە دۆزییەوە، پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، گەنجەکە هەوڵی داوە بە مەلەکردن بچێتە تورکیا.
ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر ناسنامەی ئەو کەسەی تەرمەکەی رۆژی هەینی 22-09-2023 لە رووباری دیجلە دۆزرایەوە توانییان ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن و تەرمەکە رادەستی کەسوکاری بکەن.
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، ئەو کەسە ناوی عەبدوڵڵا ساڵح حوسێنە، تەمەنی 32 ساڵە، عەرەبە و خەڵکی قامشلۆیە لە رۆژئاوای کوردستان.
ئەو گەنجە، بەگوتەی پۆلیس، 13 لەمەوپێش هەوڵی داوە لە رۆژئاوای کوردستان بە مەلەوانی لە رێگەی رووباری دیجلە خۆی بگەیێنێتە تورکیا، بەڵام خنکاوە و دوێنێ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
رووباری دیجلە لە تورکیاوە دێتە نێو خاکی عێراق و بەشێکی بە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڕوات کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری نێوان تورکیا - عێراق - سووریا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ