پۆلیسی گەرمیان: شەڕە چەقۆ لە نێوان پێنج گەنجدا دروستبوو و یەکێکیان کوژرا

23-09-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ   
 
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، شەڕە چەقۆ لە نێوان پێنج گەنجدا دروستبووە و یەکێکیان کوژراوە. 
 
شەوی شەممە 23-9-2023، عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە شەڕی نێوان پێنج گەنجەکەدا، جگە لەو گەنجەی کوژراوە، سێ گەنجی دیکەیان برینداربوون. هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە هێشتا نەزانراوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە. 
 
لەبارەی ناسنامە و تەمەنی کوژراوەکەوە، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی، "ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 19 ساڵە، ناوی (ب. ج)ـە، سەرەتا برینداربووە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."
 
بەگوتەی عەلی جەمال قدووری، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کراون و چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە و دۆخی تەندروستییان جێگرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.