دوو خزمی نزیکی بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکەی کۆیە دەستگیرکران

24-01-2024
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی کۆیە دەڵێت، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکە دەستگیرکردووە، کە خزمی نزیکی ژنەکەن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
موقەدەم رێبوار فەتاح لە بنکەی پۆلیسی باواجی کۆیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو زانیارییانەی بە رووداو گوت.
 
شەوی رابردوو، ژنێکی تەمەن 76 ساڵ لە کۆیە گیانی لەدەستدا و دوای بردنی بۆ دادپزیشکی، دەرکەوت شوێنی چەند برینێک بە جەستەیەوەیەتی. تەندروستیی شارەکە بە رووداوی راگەیاند، "گومان دەکرێت کوژرابێت".
 
هەمانکات، هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی و کۆیە بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی باسکرد، کە ژنەکە ناوی (گەلاوێژ حەمەدەمین فەرەج) بووە و دانیشتووی گەڕەکی جەمعییە بووە لە کۆیە.
  
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنێتیی مردنەکەوە، تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.