شێخێکی سعودی هێرشەکەی سەر رۆژئاوای کوردستان بە "فەتحی ئیسلامی" ناودەبات

24-01-2026
مالیک محەممەد
 عەبدوڵڵا محێسنی، بانگخوازی تووندڕۆی سعودی
عەبدوڵڵا محێسنی، بانگخوازی تووندڕۆی سعودی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەبدوڵڵا محێسنی، بانگخوازی تووندڕۆی سعودی کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی دەستەی تەحریری شام (بەرەی نوسرە)، هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود و ناوچە کوردنشینەکان بە "فەتحی ئیسلامی" ناودەبات و دەڵێت "سوپاس بۆ خودا رزگارکران".
 
موحێسنی کە زیاتر لە 12 ساڵە لە ناوچەی ئیدلبی سووریایە و پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا هەیە، لە ڤیدیۆیەکدا بە شێوازێکی جیهادی باسی رووداوەکان دەکات.
 
بانگخوازە سعودییەکە دەڵێت: "ئەمڕۆ هەست بە ترسێکی گەورە دەکەم لەم مینبەرەدا؛ لەبەردەم ئەو هەموو گەنجانەی لە ئەنجامی 12 ساڵ تێکۆشان و شەونخوونی، بە زانست و جیهاد گەیشتوون."
 
بەگوێرەی سەرچاوەکان، محێسنی پێشتر ئەندامی قاعیدە بووە و دواتر بەیعەتی بە داعش داوە، پێش ئەوەی بچێتە نێو دەستەی تەحریری شام. میدیای سعودیە پێشتر ناوبراوی بە "تەکفیری و تیرۆریست" ناوبردووە و بە هەوڵدان بۆ "ئەفغانستانکردنی سووریا" تۆمەتباری کردووە.
 
سەبارەت بە هێرشەکەی سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، محێسنی دەڵێت: "سوێند بە خودا کاتێک شێخ مەقسوود دەستیپێکرد، گوتم خودا رەحم بکات و درێژە نەکێشێت و خوێنی زۆر نەڕێژرێت، بەڵام سوپاس بۆ خودا رزگارکرا و لە دوای ئەوەوە ئەو هەموو فەتحە ئیسلامییانە بە دوایاندا هاتن و رەققە و دێرەزووریش بە تەواوی رزگارکران."
 
ئەم لێدوانانە هاوکاتە لەگەڵ راگەیێندراوێکی وەزارەتی ئەوقافی سووریا کە تێیدا لە گەرمەی شەڕی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، داوای "تەکبیر"ی لە مزگەوتەکان کردبوو. زۆرینەی کورد ئەمە بە بانگەوازی "کوردقڕان" لێکدەدەنەوە، بەو پێیەی تەکبیرکردن لە مێژووی فتوحاتی ئیسلامیدا لە جەنگی دژ بە "کافران" بەکارهاتووە.
 
محێسنی لە گوتارەکانیدا هانی گەنجان دەدات بۆ "جیهاد" و باسی "حۆری" دەکات: "هاوژینێک ئەی شەهید بۆ تۆیە لە بەهەشت، ئەگەر تف بکاتە نێو دەریا، دەریاکە شیرین دەبێت... چ جای ئەوەی باوەشی پێدا بکەیت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شەقامێکی جەلەولا. وێنە: رووداو

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: گۆڕانکاریی دیمۆگرافیا و بەعەرەبکردن لە سنووری مادەی 140 دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆمەڵێک داتا و زانیاری لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە و حکومەتی عێراق بە "گۆڕینی دیمۆگرافیا و بەعەرەبکردن" تۆمەتبار دەکات. سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێ: "لەو ناوچەیە رێژەی کورد بەشێوەی مەترسیدار دابەزیوە".