هەناردەی دەروازەی مێهران ملیارێک و 267 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا، بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 267 ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەک لە دەروازەی مێهرانەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە؛ بەڕێوەبەری گومرگی ئیلامیش دەڵێت، رۆژانە بە تێکڕا 400 بارهەڵگر کاڵا دەگوازنەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24-02-2026، سوهراب کەمەری، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا، دوو ملیۆن و 281 هەزار تۆن کاڵا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کراوە، کە کۆی بەهاکەی گەیشتووەتە یەک ملیار و 267 ملیۆن دۆلار."
 
سەبارەت بە جۆری ئەو کاڵایانەی لەو سنوورەوە رەوانەی بازاڕەکانی عێراق دەکرێن، کەمەری ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەیان پێکهاتوون لە، بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، کەرەستەی بیناسازی (چیمەنتۆ، کاشی، بەرد، ئاسن و شیش)، بەرهەمە پلاستیکییەکان.
 
بەپێی ئامارەکانی گومرگی ئیلام، جووڵەی بازرگانی لە دەروازەکە باشە و رۆژانە بە تێکڕا 400 بارهەڵگر لە مێهرانەوە هاتووچۆ دەکەن.
 
بەڕێوەبەری گومرگی ئیلام روونی کردەوە؛ پار سێ ملیۆن و 220 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای یەک ملیار و 811 ملیۆن دۆلار لەو سنوورەوە هەناردە کرابوو.
 
دەروازەی سنووریی مێهران لە دیوی عێراقەوە بە دەروازەی "زڕباتیە" (سەر بە پارێزگای واسیت) دەناسرێت، 85 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری ئیلامەوە دوورە. ئەم دەروازەیە بە یەکێک لە شادەمارە سەرەکییەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق دادەنرێت و جگە لە لایەنە بازرگانییەکەی، بەهۆی نزیکیی لە شارە پیرۆزەکان، ساڵانە ملیۆنان گەشتیاری ئایینی پێیدا تێدەپەڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو منداڵی رۆژئاوای کوردستان لە ئاوارەییدا.

پزیشکێکی منداڵان لە کۆبانێ هۆشداری دەدات: لانیکەم 3 منداڵ گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە مانگێکە گەمارۆ لەسەر شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان هۆشداریی تووند دەدات و باس لەوە دەکات، بەهۆی رێگەنەدان بە گەیشتنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی، کارەساتێکی مرۆیی لە ناوچەکە روودەدات.