رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەمڕۆ بە رێز و شکۆوە یادی 52 ساڵهى قوربانییانی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە. ئهو تاوانكارييهى 24ی نیسانی 1974 کە رژێمى ئهوساى عێراق ئهنجامى دا و تيايدا دەیان قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و بريندار بوون".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "بەئامانجگرتنی زانکۆ وەک ناوەندێکی زانستی و شاری قەڵادزێ وەک مەڵبەندێکی نیشتمانپەروەری، هەوڵێکی بێهوودەی رژێم بوو بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەڵام خوێنی شەهیدان، بووە گوڕوتینێکی زیاتر بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و کاروانەکەی بەرەو ئازادی بەگوڕتر کرد".
ئاماژە بەوەش کراوە، "لەم یادەدا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین. دووپاتی دەکەینەوە قەڵادزێ و پشدەر کە هەمیشە قەڵایەکی پتەوی شۆڕش و قوربانیدان بوون، لە هەموو روویەکەوە شایستەی باشترین بايهخپێدان و ئاوڕلێدانهوەى جددین".
ئەمڕۆ لە ساڵی 1974، رژێمی بەعس بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی کە بۆ ئەو شارە گواسترابوویەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس شەهید و سەدانی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ