لە ورمێ سێ کەس بە رووداوی هاتۆچوو گیانیان لەدەست دا

24-05-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتۆچوودا لەسەر رێگەی نێوان شنۆ - نەغەدە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ شەممە 24ـی ئایاری 2025، ئەمیر ئاقاعەلینەژاد، بەرپرسی فریاکەوتنی شاری نەغەدە رایگەیاند، "رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان شنۆ - نەغەدە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیجۆ و بارهەڵگرێکدا بووە."
 
ئەمیر ئاقاعەلینەژاد گوتی: "دوای پێکدادان، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە وەڕگەراوە و گڕی گرتووە. لە رووداوەکەدا سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان ژن و دووشیان پیاون."
 
بەگوتەی بەرپرسی فریاکەوتنی شاری نەغەدە، بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی کراون، ئەو ژنەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، دووگیان بووە.
 
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە شەوی 21ـی ئایاری 2025، لە رووداوێکی هاتۆچوودا لەسەر رێگەی شاری میاندواو لە نزیک گوندی شوریجە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بارهەڵگر و پراید پێکیاندادا و بەهۆی سەختی پێکدادانەکەوە، هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە ئاگریان گرت، بەهۆیەوە چوار کەس لە سەرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا. 
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. 
 
بە گوتەی محەممەد ئیسماعیل قیداری، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانن لە ئێران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

لە هەولێر سیستمی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەگۆڕێت؛ "دۆلاری سپی" کەم دەکرێتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە بڕیارێکی نوێ بۆ رێکخستنەوەی جۆری دۆلار لە بازاڕ جێبەجێ دەکرێت و رێژەی دۆلاری سپی لە مامەڵەکاندا بۆ 28٪ کەم دەکرێتەوە.