شەڕەتەقە لە نێوان دانیشتووانی گوندێکی پشدەر و گەریلاکانی پەکەکەدا روویدا

24-06-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن پەکەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شەڕە تەقە لەنێوان دانیشتووانی گوندی شێنێی سەر بە قەزای پشدەر و چەند گەریلایەکی پەکەکەدا روویدا، قایمقامی پشدەریش دەڵێ: "دانیشتوویەکی گوندەکە بریندار بووە".
 
بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-6-2021 لەسەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕە تەقە لەنێوان دانیشتووانی گوندی شێنێی سەر بە قەزای پشدەر و چەند گەریلایەکی پەکەکەدا روویداوە و بەهۆیەوە دانیشتوویەکی گوندەکە برینداربووە".
 
سەبارەت بە هۆکاری شەڕەکەش، بەکر بایز گوتی: "تاوەکو ئێستا هۆکاری شەڕەکە دیارنییە و ئاسایشی راپەڕینیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".
 
بەڵام هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، شەڕەکە لەسەر وەرگرتنی باج بووە لەلایەن پەکەکەوە لە دانیشتووانی گوندەکە و گوتیشی: "لەشەڕەکەدا دانیشتوویەکی گوندەکە بەناوی  فەقێ حەمەد ئیسماعیل و گەریلایەکیش بریندار بووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.