بەرگریی شارستانیی هەولێر: دوو گەنج لە ئاودا خنکان

24-06-2022
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە دوای تەرمی گەنجەکە دەگەڕێن، وێنە: فەرهاد دۆڵەمەڕی
تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە دوای تەرمی گەنجەکە دەگەڕێن، وێنە: فەرهاد دۆڵەمەڕی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیێنێت، دوو گەنج لە یەککاتدا لە ئاودا خنکان، دەشڵێت، یەکێکیان لە زێی گەورە و ئەوی دیکەیشیان لە رووباری خازر خنکاوە. گوتیشی، تاوەکو ئێستا تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
 
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی خنکانی ئەو دوو گەنجەوە، ئەمڕۆ هەینی، 24-06-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، یەکێک لە گەنجەکان عەرەبە و دانیشتووی کانی قرژاڵەیە لە سنووری هەولێر، گوتیشی، گەنجەکەی دیکە کوردە و دانیشتووی قەزای خەباتە.
 
بەگوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەو دوو گەنجە دوای نیوەڕی ئەمڕۆ هەینی بە مەبەستی مەلەکردن چوونەتە ئەو شوێنانە و، لە کاتی مەلەکردندا خنکاون.
 
سەرکەوت کاڕەش باسی لەوە کرد، گەنجە کوردەکە ناوی شێرزاد مەسعود بەکرە و تەمەنی 18 ساڵە و، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. گوتیشی، گەنجەکەی دیکە ناوی عەبدولڕەزاق خەلەف تەهایە و تەمەنی 17 ساڵە، "بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە."
 
گوتەبێژەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بەهاوکاری بەرگریی شارستانیی قەزای خەبات گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە دەستپێکردووە.
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر، 15 کەس کە لە ئاودا خنکاون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین و بای بەهێز لە رووها

لە رووها کەسێک لە ئەنجامی رەشەبا گیانی لەدەستدا و 40ی دیکە برینداربوون

لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، دوای بارانی بەخوڕ، لافاو دروستبوو و بایەکی بەهێزیش هەڵیکرد. لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە دوو شارۆچکەی رووها پشووی خوێندن راگەیێندرا