تەرمی کۆچبەرێکی خەڵکی کۆیە لە باکووری کوردستانەوە گەڕێندرایەوە ورمێ

24-07-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆچبەرێکی خەڵکی کۆیەی باشووری کوردستان لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باکووری کوردستان گیانی لەدەستدا.
 
چەند رۆژ پێش ئێستا، دوو کۆچبەری خەڵکی کۆیە لەگەڵ 15 کۆچبەری ئەفغانستانی و ئێرانی بە رێگەی نایاسایی لە سنووری ورمێ پەڕینەوە باکووری کوردستان و لەوێ لەلایەن هێزەکانی سنووری تورکیاوە دەستبەسەر کران.
 
ئەو کۆچبەرانە دەڵێن، هێزەکانی تورکیا زۆریان لێداون و ئازاریان داون. 
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا یەکێک لە کۆچبەرەکان کە سەروچاوی هەمووی برینە، قسە دەکات و دەڵێت، هێزەکانی تورکیا دەستبەسەریان کردوون و لێیان داون و بەو هۆیەوە محەممەد گیانی لەدەستداوە.
 
محەممەد خەڵکی کۆیە و تەمەنی 32 ساڵ بووە، ئەوە وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا باس دەکرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە