تەنیا 10 هەزار کریستیان لە مێردین ماون؛ 100 ساڵ لەمەوبەر ئەوان زۆرینە بوون

25-12-2022
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
کەنیسەیەک لە مێردین
کەنیسەیەک لە مێردین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێش 100 ساڵ ژمارەی کریستیانەکانی مێردن لە باکووری کوردستان لە ژمارەی موسڵمانان زیاتر بوو، بەڵام لە رابردوودا بەشێک لە کریستیانەکان شارەکەیان جێهێشتووە و چوونەتە دەرەوەی وڵات، ئەوەش وایکردووە بە رێژەیەکی بەرچاو ژمارەیان لە شارەکە کەمبێتەوە.
 
گابریێل ئاکیوز، قەشەیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم 100 ساڵە زۆرمان کۆچبەر بوونە، چوونەتە ئەمریکا و ئەوروپا و ئوسترالیا و ئیستەنبووڵ، پەرتەوازە بوونە، کاتێک کۆچبەری نەبێت خەڵکمان زیاد دەبێت، ساڵانە ژمارەیەک گەنجمان هاوسەرگیری دەکەن و زیاد دەبین."
 
لە دەستپێکی دروستکردنی کۆماری تورکیا، ژمارەی کریستیان، ئەرمەن و کلدانەکان لە ژمارەی موسڵمانانی مێردین زیاتر بوون، بەڵام ئێستا لە کۆی 900 هەزار دانیشتووی شارەکە، تەنیا 10 هەزار کەسیان کریستیانن. بەشێکی زۆری ئەوانەیشی لەوێ ماونەتەوە، زمانی خۆیان لە بیرکردووە.
 
گابریێل ئاکیوز باسی لەوەش کرد، "هەر کەسێک زمانی خۆی نەزانێت، هەموو شتێک لەبیر دەکات، مێژووی خۆی و هەر شتێکی دیکە لەبیر دەکات، زمان وەک کلیلی دەرگەکانە، کاتیك زمان نازانی، ناتوانی دەرگەکان بکەیتەوە."
 
حەبیب ئاتمان، هاووڵاتیی کریستیان دەڵێت، "بەر لە هەرشتێک دەبێت مرۆڤایەتی و پەروەردەیی هەبێت، تا پەروەردە نەبێت، هیچ نەتەوە و گەلێک لەسەر ئەم زەمینە ناتوانێت بگاتە هیچ شوێنێک، پەروەردەی زمانی دایک مەرجی سەرەکییە، بۆ هەموو گەلان مەرجە."
 
دەنیز کریلماز، کریستیانێکی دیکەی دانیشتووی مێردینە و باسی لەوە کرد، "ئێمە زمانی سریانی نازانین، چونکە بە عەرەبی و تورکی قسە دەکەین، ئێمەی سریانی لێرە هاتووینەتە دونیاوە و لێرە ژیاوین، با فەرهەنگی ئێمە ون نەبێت و گەنجانمان لێرە بار نەکەن."
 
پێش 30 ساڵ لە ناوەندی مێردین و گوندەکانی سنوورەکە، ژمارەی کوردانی ئێزدیش زۆر بوون، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 90ـەکاندا، زۆرینەی ئێزدییەکانیش ناوچەکەیان جێهێشت و کۆچیان کرد.    

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."