کارکردن لە بەشێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کەرکووک رادەگیرێت

25-01-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
کۆڵانێکی گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکووک
کۆڵانێکی گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکووک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە ساڵێکە شەقامێک لە گەڕەکی پەنجا عەلیی کەرکووک تێکدراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی دووساید، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواونەکراوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 400 دووکان لەنێو بازاڕەکەی پەنجا عەلی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی راگرتنی پڕۆژەکەوە.
 
ئەرکان محەممەد، دووکاندار دەڵێت، "ئەوە حەوت بۆ هەشت مانگە ئەم شەقامە وایە، قوڕاوە، خەڵک ئیشی وەستاوە، ناتوانین پێیدا بپەڕینەوە، منداڵ کێشەیان بۆ دروست دەبێت کە دەچنە قوتابخانە."
 
دوای زیاتر لە شەش مانگ راگرتنی پڕۆژەکە بەهۆی سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە؛ جارێکی دیکە کارەکانی دەستیپێکردووەتەوە و ئێستا کاری تێدا دەکرێت. کۆمپانیای نەوت هەر لەو دوویسایدە نا، بەڵکو تاوەکو ئێستا بوونەتە هۆکاری راگرتن و جێبەجێ نەکردنی چەندین پڕۆژەی دیکە لە ناوچە کوردییەکان.
 
سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک کە بە نەتەوە کوردە، دەڵێت، کۆمپانیای نەوت بەربەستە لە بەردەم زۆربەی پڕۆژەکانیان.
 
فەرەیدوون زەنگەنە، سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک دەشڵێت، "ئەگەر بەپێی نووسراوی ئەوان بێت، دەبێت لە گەڕەکە کوردییەکان هیچ ئیشێک نەکەین، بۆیە لە رێگەی ئێوەوە داوا لە پەرلەمانتاران و بەرپرسان دەکەم ئێمە هەر پڕۆژەیەک رەوانە بکەین نووسراویان بۆدەکەین با ئەوان پشتگیریمان بکەن نەک دژایەتی."
 
بۆ چارەسەری بەشێک لەو کێشانە؛ ماوەی رابردوو ژمارەیەک لە نوێنەرانی کوردی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی وەزارەتی نەوتیان کردووە.
 
دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "پێویستییەکی زۆر هەیە لەم پارێزگایە، ئەگەر مەترسی لەسەر نیشتەجێبوونی خەڵک نەبێت، ئێمە دەستوەردان دەکەین، بەڵام ئەگەر بزانین بابەتەکە لەو سنوورەدایە مەترسیی دروست دەبێت بۆ داهاتوو، لەگەڵ ئەوەین شوێنی باشتر بۆ نیشتەجێبوون دابین بکرێت."
 
تەنیا لە سنووری سەنتەری شارەوانیی کەرکووک دوو کێڵگەی گەورەی نەوتی هەن کە زیاتر لە 30%ـی خاکی شارەکەیان لە ژێر کۆنترۆڵدایە و بە فەرمی ئەو زەوییانە خراونەتە نێو وەزارەتی نەوتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێخ نەبی حەمێ، کەسایەتی و خاوەن مارکێت لە کۆبانێ

'کۆبانێ لە لێواری کارەساتێکی مرۆییدایە' ؛دەرمان و خواردن نەماوە و نەخۆشیش بڵاوبووەتەوە

بەهۆی کەمیی خۆراک و نەبوونی سووتەمەنییەوە، زۆربەی منداڵانی کۆبانێ تووشی پەتا و نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون، دانیشتووانی کۆبانێ هاواری هاوکاری دەکەن و هێشتا گەمارۆی سەر شارەکە هەڵنەگیراوە .