رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی گازی كۆرمۆر بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە كاژێر 10:22 خولەکی شەوی 25-01-2024، لە كێڵگەی گازی كۆرمۆر ئاگرێک کەوتووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی گاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا."
ئێستا، وەکو وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "تیمەكانی ئاگركوژینەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن و لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە رەوشی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە."
بەپێی سەرچاوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو کە بەشێکیان لەنێو کێڵگەی کۆرمۆرمن، شەوی پێنجشەممە، هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ.
سەرچاوەیەک لە کێڵگەکەوە بە رووداوی گوت، بەهۆی هێرشەکەوە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی گڕیگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ