سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر دەشتی دزەیی: لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە

25-01-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر دەشتی دزەیی، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە".
 
ئەمڕۆ شەممە، 25-01-2025، دکتۆر دەشتی دزەیی، پزیشکی بەنێوبانگی هەرێمی کوردستان بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو، بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە، کەسوکار، دۆستان و هاوکارانی دکتۆر دەشتی دزەیی و تەواوی پزیشکانی کوردستان دەکات و دەڵێت، "خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".
 
سەرۆک بارزانی لە پەیامی سەرخۆشییەکەدا دەڵێت: "دكتۆر دەشتی دزەیی بەشی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی بواری ئاكادیمی و پزیشكیی كوردستان و یارمەتیدان و چارەسەركردنی نەخۆشەكان سەرف كردووە و لە هەمانكاتیشدا كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و پەرۆشی تەندروستیی هاووڵاتیان بوو و پێگەیەكی بەرزی لە ناوەندە زانستی، پزیشكی، جەماوەرییەكاندا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە".
 
دەقی پەیامەکە:
 
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هەولێر و پزیشك و زانای كورد دكتۆر (دەشتی دزەیی)ـم پێ گەییشت. دكتۆر دەشتی دزەیی بەشی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی بواری ئاكادیمی و پزیشكیی كوردستان و یارمەتیدان و چارەسەركردنی نەخۆشەكان سەرف كردووە و لە هەمانكاتیشدا كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و پەرۆشی تەندروستیی هاووڵاتیان بوو و پێگەیەكی بەرزی لە ناوەندە زانستی و پزیشكی و جەماوەرییەكاندا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
 
پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستان و هاوكارانی خواڵێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی و سەرجەم پزیشكانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
 
لەخودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
 
انا للە و انا الیە راجعون
 
مسعود بارزانی
25ی كانوونی دووەمی 2025

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.