رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سبەی چوارشەممەوە تاوەکو 23-3-2020 پشووی فەرمی بێت، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، پشووی فەرمی باخچە، قوتابخانە و پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی پەروەردە، لە رۆژی چوارشەممە 26-2-2020 تاوەکو 24-3-2020، لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشووی فەرمی دەبێت لە باخچە، قوتابخانە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بە حکومی و ناحکومیەوە.
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژان، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، لەسەر پێشنیازی وەزارەتەکە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە کە ماوەی 26-2-2020 تاوەکو 10-3-2020 کە پشوو دەبێت شایستە داراییەکانی وانەبێژان خەرجدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵانە لە ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە 11ـی ئازار تاوەکو 24ـی ئازار پشووی بەهارەیە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ