لە لوڕستان کەسێک ئاوی خواردنەوە بۆ 90 گوند دابین دەکات

25-02-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە رێگەی کەسێکی خێرخوازەوە بەنیازن پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ 90 گوندی پارێزگاکە جێبەجێ بکەن.
 
پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، رۆژی دووشەممە سەعید شاهرۆخی، پارێزگاری لوڕستان لەگەڵ ئەکبەر ئیبراهیم، کەسایەتیی خێرخواز و ناوداری ئێران کۆبووەوە و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ 90 گوندی پارێزگاکە، کە کێشەی ئاویان هەیە، تاوتوێ کرا.
 
پارێزگاری لوڕستان رایگەیاندووە، بەنیازن ئاوی خواردنەوە بۆ 90 گوند دابین بکەن و پرۆژەکە لەلایەن ئەکبەر ئیبراهیم، کەسایەتیی خێرخواز و ناوداری ئێران جێبەجێ دەکرێت، بودجەی ئەو پرۆژانە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە دابین دەکرێت.
 
بە گوتەی پارێزگاری لوڕستان، پرۆژەکە 200 کیلۆمەتر راکێشانی بۆریی ئاو و دروستکردنی هەزار و 700 مەتری سێجا کۆگای ئاو لەخۆدەگرێت، کە 42 ملیار تمەنی پێویستە. بە جێبەجێکردنی پرۆژەکەش 32 هەزار گوندنشین سوودمەند دەبن.
 
سەعید شاهرۆخی دەڵێت، ئەو کەسایەتییە خێرخوازە بەنیازە بەشداری لە تەواوکردنی 80 قوتابخانەشدا بکات لە سنووری پارێزگای لوڕستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

لە هەولێر سیستمی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەگۆڕێت؛ "دۆلاری سپی" کەم دەکرێتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە بڕیارێکی نوێ بۆ رێکخستنەوەی جۆری دۆلار لە بازاڕ جێبەجێ دەکرێت و رێژەی دۆلاری سپی لە مامەڵەکاندا بۆ 28٪ کەم دەکرێتەوە.