رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە و شاندی یاوەری کۆبووەوە. وەزیرەکەی ئەڵمانیا و شاندەکە دووپاتیان کردەوە، وڵاتەکەیان بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-02-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وهزیرى دهوڵهتى ئەڵمانیا بۆ كاروبارى دهرهوه و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی هەردوولادا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتهکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچهکه، تاوتوێ کراون.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، شاندەکەی ئەڵمانیا دووپاتیان کردووەتەوە، ئەڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و خواستی وڵاتهکهیان بۆ بهردهوامیی هاریکاریی هاوبەشیان لە بوارە جیاوازەکاندا، دهربڕیوە.
.jpeg)
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان له ههموو بوارهکاندا کردووە، هەروەها جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانهی کێشەکان و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردووەتەوە.
ههڕهشه و مهترسییهکانی داعش، دۆخی سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کۆنسووڵی گشتییان لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوون.
.jpeg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ