رووداو - هەولێر
بەهۆی پابەندنەبوون بە نرخەکانەوە، لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەشی سۆنەری سێ نەخۆشخانەی ئەهلی و تاقیگەیەکیان داخست.
لە هەڵمەتێکی لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و بە بەسەرپەرشتیی دکتۆر سامان حوسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە هەولێر بەشی سۆنەری سێ نەخۆشخانەی ئەهلی (پاكی، CMC، دایك) داخران.
ئەو بڕیارەش بەهۆی باپەندنەبوونیان بە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و گرانكردنی نرخی سۆنەر بووە و هەروەها تاقیگەیەكی ددانیش بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانەوە کارەکانی راگیرا و داخرا.
لە راگەیەندراوێکی لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سەر بە وەزارەتی تەندروستیشدا هاتووە، "لیژنەكان بەردەوامن لە گەڕان و داواش لە هاونیشتمانییان دەکەین لەکاتی بینینی هەر سەرپێچی و پابەندنەبوونێک بە رێنماییەکان ئاگادارمان بکەنەوە، بەدواداچوون دەکەین و سەرپێچیکارانیش سزا دەدەین".
رۆژی 24-03-2020 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە نووسراوی ژمارە 4491 بڕیاری دا بۆ زیاتر هاوکاریکردنی نەخۆش، دەبێت گشت نەخۆشخانە تایبەتەکان 25%ی نرخەکانیان لە هەموو بەشەکانیان دابەزێنن، بەپێچەوانەشەوە هەر نەخۆشخانەیەک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیردرێتەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ