رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و پرسی چارەسەری کورد، رۆژەڤی کۆنگرەکەیە.
تەواوی بەشداربووان ئەو ئەندامانەن کە هەوڵدەدەن پرسە چارەنووسسازەکانی کورد چارەسەر بکەن و لایەنە سیاسییەکان بگەیێننە یەک.
پرسی پرۆسەی چارەسەری کورد لە تورکیا، ئەگەر رۆژەڤیش نەبێت، تەوەرێکی سەرەکی کۆنگرەکەیە.
حەلی ئاتالان، لە ئەڵمانیا و تورکیا پەرلەمانتار بووە. ئەو دەڵێت، بە گەرەنتیکردنی هێزە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرفەتی سەرکەوتنی پرۆسەی چارسەری زیاتر دەبێت.
عەلی ئاتالان، پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا دەڵێت، "کورد زەمینەیەکی وای رەخساندووە، دەبێت لەسەر ئەو زەمینەیە، پێکەوەژیان و ژیانێکی هاوبەش و دەوڵەتێکی دیموکراسی دروستبکرێت."
عەلی دەڵێت، "بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەکەوتوو بێت، دەبێت لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان گەرەنتی بکرێت."
عەبدوڵڵا دەمیرباش، سیاسەتڤانێکی ناسراوی باکووری کوردستانە، چەندین ساڵ سەرۆکشارەوانیی سووڕی ئامەد بووە. ئەو ئاشتی وەکو دەرمانی هەموو دەردەکان دەبینێت و داواکارە کۆنگرەی گشتیی کوردستان ئەنجامبدرێت.
عەبدوڵڵا دەمیرباش باس لەوە دەکات، "کوردیش دەزانێت بە چەکداری ئەمە چارەسەر نابێت، چەکدانانیش بە واتای تەسلیمبوون نایەت. گۆڕانی تورکیا و پێشکەوتنی ئازادی و مرۆڤایەتییش مانای ئەوە نییە دەوڵەت چۆکی داداوە، ئێمە وا بیر ناکەینەوە."
دەمیرباش دەشڵێت، "ئێمە دەزانین، بەرژەوەندی هەموو دەوڵەت و نەتەوەیەک لە ئاشتی دایە، داواکاری من ئەوەیە بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکایەتیی کۆنگرەیێکی نەتەوەیی بۆ هەموو پارچەکان بکات و لە مێژووی کوردستاندا نەخشەیەکی زێڕین دروستبکات. هەموو کورد چاوەڕێی ئەوە، ئەگەر ئێمە ئەوە بکەین، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەمانبینن."
لە لایەک هیوا و لەلایەک چاوەڕوانی کردن، ناونیشانی سەرەکی پرۆسەی چارەسەرین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ