ئەنجوومەنی وەزیران 28 داواکاریی سلێمانی جێبەجێ دەکات

25-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرپرسانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەتەوە. پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت، "28 داواکاریمان پێشنیاز کردبوو، رەزامەندی لەسەر هەموویان درا."
 
رۆژی یەکشەممە، 25ـی ئایاری 2025، هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەکە تەواوکەری کۆبوونەوەیەک بوو کە لە ماوەی رابردوو لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بەمەبەستی گەیاندنی داواکاری و کێشە و گرفتەکانی هەردوو پارێزگاکان، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و پێویستییەکانی ئەو سنوورە."
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین گوتی: "هەموو داواکارییەکانمان پێشکێشکردن و گفتوگۆیان لەسەر کرا، بۆ خزمەتکردنی ئەو دەڤەرە بە گشتی بەشێکی زۆری داواکرییەکان کە پەیوەست بوون بە خزمەتگوزاری، تەندروستی، رێگەوبان و دابینکردنی پێداویستییەکانی دامودەزگاکان کە بەشێکی زۆریان رەزامەندییان لەسەردرا، ئەوانەشی کە پێویستیان بە گفتوگۆ و وردەکاری زیاتر بوون لە ماوەی داهاتوو درێژەیان پێدەدرێت."
 
گوتیشی: "شەش سەلـلەی کارەبا و شەش ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی کارەبا، ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و بودجەی بارودۆخی لەناکاو، وەکو وشکەساڵی و تای خوێنبەربوون بۆ ئیدارەکەمان دابینکران و بە نووسراوی فەرمی وەڵاممان وەرگرت."
 
هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "خۆشبەختانە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر 28 داوای پارێزگەی سلێمانی داوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا فەرمانەکانی پێداوین".
 
وەکو پارێزگاری سلێمانی گوتی، داواکارییەکان لە بوارەکانی پێداویستی قوتابخانەکان، پێداویستی قەزا و ناحیەکان، شارەوانی و بلوارەکانی شەقامی شێخ مەحموود و بلواری تاسڵوجە، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی بوون. 
 
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، 30ـی تەممووزی 2024، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئاماج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی پارێزگا‌ی سلێمانییانن کرد و لەگەل هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگا‌ی هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان کۆبوونەوە.  
 
ئەوکات ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون بوو، سەبارەت بە داواکارییەکانی سنوورەکە و، جێبەجێکردنی بڕیارەکان و بەجێگەیاندنی داواکاریيەکانی هەردوو پارێزگا‌ و ئیدارە سەربەخۆکانی سنوورەکە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.