کەسێک لە مێرگەسۆر برایەکی خۆی دەکوژێت و ڤیدیۆیشی تۆمار دەکات

25-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی مەزنێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، گەنجێک برایەکی خۆی دەکوژێت و دیمەنەکەشی تۆمار دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بکوژەکە دەستگیرکراوە.
 
دوێنێ شەممە لە ناحیەی مەزنێ، گەنجێک بە گولـلە برایەکی خۆی کوشت و دیمەنەکەشی تۆمارکردووە، تۆمەتبارەکە لە دیمەنەکەدا دەڵێت، بۆیە براکەی کوشتووە لەپێش خەڵکیدا لێیداوە و "سووکایەتی" پێکردووە.
 
لەبارەی رووداوەکەوە، رۆژی یەکشەممە 25ـی حوزەیرانی 2023، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە مێرگەسۆر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بکوژ دەستگیرکراوە و رادەستی یاسا کراوە".
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 50 کەس کوژراون؛ 46 یان بە گولـلە بووە و چواریان بە چەقۆ.
 
بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە