دەروازەی پەروێزخان: هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی بووەتەوە

25-11-2022
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە راگەیێندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دەڵێت، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکەدا ئاسایی بووتەوە. سەرپەرشتیاری دەروازەکەش دەڵێت، چەند کاژێرێک هاتووچۆی گەشتیاری راگیرا و دواتر کێشەکە چارەسەرکرا.
 
رۆژی هەینی، 25-11-2022، عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەکەمان هیچ کێشەیەکی نەبووە و بەردەوامە؛ ئەوەی هەبوو چەند کاژێرێک لەسەر داوای ئێران هاتووچۆی گەشتیاری راگیرا کە لە سیستمەکەیان گرفت درووستببوو، بەڵام دواتر چارەسەرکرا".
 
لە راگەیێندراوێکدا دەروازەکە رایگەیاندووە: "ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێک لە سایت و پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە. جموجووڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی هاتووچۆی گەشتیاری، کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەمڕۆ هەینی کاژێر 11:00 تاوەکو کاژێر 05:00ـی ئێوارە هاتووچۆی گەشتیاری راگیرا".
 
پێش بڵاوکردنەوەی ئەو راگەیێندراوە، ئەمڕۆ هەینی، 25-11-2022، شەرمین عەلی، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەلایەن ئێرانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە "بەهۆی هەورە برووسکەوە سیستمی هاتووچۆکردنی گەشتیاران لەکارکەوتووە و تەنیا ئەمڕۆ گەشتیاران ناتوانن هاتووچۆ بکەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بە درۆن و مووشەک هێرش كرایە سەر زڕگوێزەڵە

شەوی پێنجشەممە، عەلی رەنجبەری، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارە بە چوار درۆن لە زڕگوێزەڵە درا، جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانی نەبووە".