رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، لە هەوڵدان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانهكايهى كۆمهڵگهيەک كه ژن تيايدا "ئازاد و يه‌كسان" بێت. دەشڵێت، "تاوەکو ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتوو ناياته ئاراوه."
ئەمڕۆ هەینی 25-11-2022، رۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتيژى دژى ئافره‌تانە. نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هه‌موو پشتگيرييهک بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و يه‌كسانی دووپات دهكهينهوه.
نێچيرڤان بارزانى پاڵپشتی خۆی بۆ پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت دەردەبڕێت و دەڵێت: وه‌ک هه‌ميشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ به‌ده‌ستهێنانى زياتر و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانهكايهى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه ژن تيايدا ئازاد و يه‌كسان بێت و به هيچ پاساوێك هه‌ڕه‌شه‌ى تووندوتيژى و كوشتنى له‌سه‌ر نه‌بێت. تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتوو نايه‌ته ئاراوه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جەخت دەکاتەوە کە "رووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره تووندوتيژى و ده‌ستدرێژى و پێشێلكارييەک به‌رامبه‌ر به ماف و ئازاديى ژنان" ده‌بنه‌وه و دەڵێت: له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بين بۆ نه‌هێشتنى بير‌ى تووندڕۆى و ره‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى باشترى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌ت له كايه‌ى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا.
پارێزراوی و هەراسان نەکردنی ئافرەتان بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانییە کە ئاماژەی بەوە کردووە، "له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش هاريكار و هاوئاهەنگ ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو روويه‌كه‌وه لەناو خێزان و له شوێنی کار و له سەرجەم بوارە گشتییەکاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و تووندوتیژی."
دەقی پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له رۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييهك بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و يه‌كسانی دووپات دهكهينهوه. وه‌ك هه‌ميشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ به‌ده‌ستهێنانى زياتر و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانهكايهى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه ژن تيايدا ئازاد و يه‌كسان بێت و به هيچ پاساوێك هه‌ڕه‌شه‌ى تووندوتيژى و كوشتنى له‌سه‌ر نه‌بێت. تا ئافره‌ت ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و يه‌كسان و ئارام و مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتوو نايه‌ته ئاراوه.
له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك رووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره تووندوتيژى و ده‌ستدرێژى و پێشێلكارييه‌ك به‌رامبه‌ر به ماف و ئازاديى ژنان ده‌بينه‌وه و له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بين بۆ نه‌هێشتنى بير‌ى تووندڕه‌وى و ره‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى باشترى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌ت له كايه‌ى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا. له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش هاريكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بين بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو روويه‌كه‌وه لەناو خێزان و له شوێنی کار و له سەرجەم بوارە گشتییەکاندا پارێزراو بێت و دوور بێت لە هەراسان و تووندوتیژی.
سڵاو و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو ئافرەتانە و ئه‌و لايه‌ن و رێكخراوانه‌ی رۆژانە لە خەباتدان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ئاشتی و مافەکانیان. سڵاو بۆ گيانى پاكى قوربانييانى تووندوتيژى دژى ئافره‌تان و هه‌موو ئه‌و خانمانه ده‌نێرين کە له‌پێناو ئازادى و يه‌كسانى و ئاشتيدا خه‌بات و تێكۆشانيان كردووه. لە هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، به رێز و شكۆوه ياديان دهكهينهوه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
25ى نۆڤه‌مبه‌رى 2022
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ