مەزڵووم عەبدی لە ساڵڕۆژی ئازادکردنی کۆبانێ: هەوڵی بونیادنانی سووریایەکی ئارام و سەقامگیر دەدەین

26-01-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئازادکردنی شاری کۆبانێ لە پەیامێکدا دەڵێت: "لە کاتێکدا هەوڵی بونیادنانی سووریایەکی ئارام و سەقامگیر دەدەین، لە چوارچێوەی هاوبەشیمان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامین". 
 
26ـی کانوونی دووەمی 2015، دوای چەندین مانگ لە جەنگی خوێناوی، شەڕڤانانی رۆژئاوای کوردستان بە پشتیوانیی پێشمەرگە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، شکستیان بە هێرشی داعش بۆسەر کۆبانێ هێنا، کە ئەوە بە خاڵێکی گرنگ لە سەرکەوتنی شەڕی دژی رێکخراوە پەڕگیرەکە دادەنرێت. 
 
مەزڵووم عەبدی کە لەدایکبووی هەمان شارە کوردستانییەکەیە، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەڵێت: "لە ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەم سەرکەوتنە مەزنە وەبیردەهێنینەوە کە بە قوربانیدانی ژن و پیاوە قارەمانەکان بەدەستهات و بووە مەشخەڵی هیوا بۆ هەموو سووریاییەکان."
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیێنێت: "کۆبانێ تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانێکی ستراتیجی و هێمایەک بوو بۆ ئازادی، شکۆمەندی و یەکگرتوویی."
 
رێکخراوی داعش لە ئەیلوولی ساڵی 2014 هێرشی کردە سەر کۆبانێ و بەشێکی کۆنترۆڵکرد. 
 
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "لەسەر رێگەی سەرکەوتنی کۆبانێ بەرەو داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین". 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.