رووداو دیجیتاڵ
لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی بەرمیلێکی رۆن لە کاتی کارکردندا، کرێکارێک گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 25-02-2026، رەحمان چەم، کە خەڵکی پیرانشارە، لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەقینەوەیەک گیانی لە دەستدا.
هاونیشتمانییەک لەو شارەوە بە رووداوی گوت: "رەحمان لە کاتی کارکردندا بوو کاتێک بەرمیلێکی رۆن تەقیوەتەوە؛ بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بوو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
رەحمان چەم، تەمەن 37 ساڵ، باوکی دوو منداڵ بوو.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتی کارکردندا دەبنە قوربانی.
بەپێی دوایین ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە ماوەی ساڵێکدا (لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025)، دوو هەزار کرێکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە؛ هەروەها 26 هەزار و 548 کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ