لە پارێزگای ئیلام بوومەلەرزەیەک روویدا

26-03-2023
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام رایگەیاند، شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک لە  شارۆچکەی موموری سەر بە پارێزگاکە روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و دارایی نەبووە.
 
شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوری 4.7 پلەی ریختەر کە ناوەندەکەی شارۆچەکی موموری بوو، هەندێک ناوچەی پارێزگای ئیلامی هەژاند. بەپێی راپۆرتی دامەزراوەی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەکە لە کاژێر 22:43 و لە قوڵایی 18 کیلۆمەتر روویداوە.
 
یەدوڵڵا حاتەمی، قایمقامی شاری ئاودانان بەیانیی ئەمڕۆ گوتی: تیمەکانی لێکۆڵینەوە رەوانەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان کراون و ناوەندی کۆنترۆڵی قەیران پێکهاتووە.
 
بەگوتەی حاتەمی، شەوی رابردوو دوای روودانی بوومەلەرزەکە خەڵک لە ترسی بوومەلەرزەی دیکە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە و بوومەلەرزەکە زەرەر و زیانی نەبووە.
 
ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەی موموری 5 هەزار کەسە و دوای ئەوەی هاوینی ساڵی 2014 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 ریختەر تێیدا روویدا، ساڵانە زۆر جاران بوومەلەرزە تێیدا روودەداتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.