بەرگریی شارستانیی سۆران: هەشت رۆژی دیکەش بەچڕی بەدوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێین

26-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
22 رۆژ بەسەر ونبوونی تەرمی ئاڤێستا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، "تاوەکو 8 رۆژی دیکەش بەچڕی لە گەڕان بەردەوام دەبین، دواتر هەفتەی دوو رۆژ بەدوایدا دەگەڕێین."
 
رۆژی شەممە، 26ـی نیسانی 2025، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چەند رۆژی رابردوو بارانێکی زۆر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باری، بۆیە ئاستی ئاوەکە بەرامبەر بە سێ رۆژی رابردوو مەترێک و 60 سانتیم زیادیکردووە و لێڵ بووە، ئەمەش پرۆسەکەی زۆر سەختتر کردووە، سەرەڕای ئەوەش بەردەوام بەدوای ئاڤێستادا گەڕاوین."
 
وەکو بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، "ئەمڕۆ زیاتر لە 220 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هەولێر و ئاکرێ بەردەوام بوون لە گەڕان، هەموو تەکنیکێکمان بەکارهێناوە و هەموو هەوڵێکی خۆمان داوە، هەشت رۆژی دیکە مانگێک بەسەر ونبوونیدا تێدەپەڕێت، ئەگەر تاوەکو ئەوکات نەدۆزرایەوە وەکو هەموو کەیسەکانی دیکە ئێمە پلانی گەڕانمان دەگۆڕین و بۆ مانگی دووەم دەبێت بە دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا."
 
لەبارەی ئەو دەنگۆیەی کە گوایە تەرمی ئاڤێستا لە سنووری هەرێمی کوردستان نەمابێت، کاروان میراودەلی گوتی، ئەگەری هەیە تاوەکو ئاوی قەندیل و خەبات بڕوات، بەڵام لەوە زیاتر ناتوانێت تێپەڕێت، ئەگەر تەرمەکە کەوتبێتە رووبارەوە سەرئاو دەکەوێت، بەڵام لە رابردوو چەند کەیسێکیشمان هەبووە کە تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
 
ئاڤێستا یوسفی تەمەن 27 ساڵ، رۆژی 5ـی نیسانی 2025 کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.