ئیسرائیل سیستمی 'گومەزی ئاسنین'ـی بۆ ئیمارات ناردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئیسرائیل لە کاتی جەنگی دژی ئێران، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی "قوبەی ئاسنین" و ژمارەیەک سەربازی بۆ ئیمارات ناردووە، ئەم هەنگاوە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی بۆ ئاستێکی باڵاتری هاوئاهەنگیی سەربازی و ئەمنی بەرزکردووەتەوە، ئیمارات بووە یەکەم وڵات لە دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەو سیستەمەی تێدا بەکاربهێنرێت.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی دوو بەرپرسی ئیسرائیلی و بەرپرسێکی ئەمریکی، لە سەرەتای جەنگی ئێران دا، ئیسرائیل سیستمی بەرگریی ئاسمانیی گومەزی ئاسنین (Iron Dome) و هێزێکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی سیستمەکە رەوانەی ئیمارات کردووە، پێشتر جێگیرکردنی ئەم سیستەمە بە فەرمیی رانەگەیێندرابوو.
 
لە سەرەتای جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئیمارات یەکێک بوو لەو وڵاتانەی زۆرترین هێرشی کرایە سەر، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ئاشکرای کردووە، ئێران نزیکەی 550 مووشەکی بالیستیکی و کرووز و زیاتر لە 2200 درۆنی ئاراستەی ئیمارات کردووە، هەرچەندە زۆربەی مووشەک و درۆنەکان تێکشکێنران، بەڵام هەندێکیان بەر ئامانجی سەربازی و مەدەنی کەوتن، ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردووەتەوە، ئەو هێرشە فراوانانە وایانکرد ئیمارات داوای هاوکاری لە هاوپەیمانەکانی بکات.
 
بەرپرسانی ئیسرائیلی دەڵێن، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە پاترییەکی گومەزی ئاسنین و مووشەکی بەرپەرچدەرەوە و تیمێکی پسپۆڕی سەربازی بنێرێ.
 
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمە یەکەمجار بووە ئیسرائیل پاترییەکی گومەزی ئاسنین بۆ وڵاتێکی دیکە بنێرێت. بەرپرسێکی دیکەش دەڵێت، سیستمەکە توانیویەتی بە سەرکەوتوویی بە دەیان مووشەکی ئێرانی تێکبشکێنێت.
 
هاوکات، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل چەندین هێرشی بۆ سەر ئەو مووشەکە کورتهاوێژانە کردووە  لە باشووری ئێران جێگیرکرابوون، بەرلەوەی بتوانن ئیمارات و وڵاتانی دیکەی کەنداو بکەنە ئامانج.
 
ئیسرائیل و ئیمارات لە ساڵی 2020 رێککەوتنی ئاشتییان واژۆ کرد، هەرچەندە لەو کاتەوە لەسەر هەندێک پرس وەک جەنگی غەززە جیاوازییان هەبووە، بەڵام بەرپرسانی هەردوو وڵات دەڵێن ئێستا هاوکارییە سەربازی و سیاسییەکانیان لە بەرزترین ئاستدایە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی رووداوەکە لە کامێرای چاودێرییەوە

رووداوێکی هاتووچۆی خوێناوی لە کەرکووک؛ 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکە بریندار بوون

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە دەروازەی شاری کەرکووک لەسەر شەقامی گشتیی سلێمانی لە نێوان بارهەڵگرێکی چیمەنتۆ و 20 ئۆتۆمبێلی دیکە، 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.