جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی چەلێی دهۆک کەوتەوە

26-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە دهۆک کەوتەوە، بەرگریی شارستانیی دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

ئاگرەکە نیوەڕۆی 26ـی ئایار کەوتەوە. بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شۆرتێکی کارەبا دروستبووە، ئامێری کارەباکە خۆی سووتاوە و هیچ زیانێکی دیکەی گیانی و مادیی نەبووە".
 
بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، پێش تەشەنەکردنی ئاگرەکە تیمەکانیان کۆنترۆڵیانکردووە.
 
ئەوە لەکاتێدایە، یەکی نیسانی 2024، ئاگر لە بازاڕی چەلێ کەوتەوە، کە بازاڕێکی میللیی دهۆکە و زیانی مادیی زۆری لێکەتەوە، کە سووتانی نزیکەی 160 دووکان و 20 کۆگە بوون.
 
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو 21ـی ئایار، زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە؛ بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.