دووکاندارانی بازاڕە سووتاوەکەی نەغەدە داوای هاوکاری لە خەڵک دەکەن

27-06-2023
رووداو @Rudawkurdish
زیانەکانی ئاگری بازاڕەکەی نەغەدە
زیانەکانی ئاگری بازاڕەکەی نەغەدە
نیشانەکردن نەغەدە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی ئاگرەکەی شەوی یەکشەممەی بازاڕی ئەمین لە شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەگوتەی دووکاندارەکان زیاتر لە 100 دووکان سووتان و هەر دووکاندارێکیش بای زیاتر لە یەک ملیار تمەن زیانی بەرکەوتووە.
 
ئەوانەی لەو بازاڕەدا دووکانیان هەیە، گەنجانی کوردی نەغەدەن. دووکاندارەکان دەڵێن، ئەوەی هەیانبوو سووتاوە، بۆیە داوای هاوکاری لە هاونیشتمانییان و بەرپرسانی شارەکەیان دەکەن.
 
ئامانج بەنی‌حەوا، دووکاندار لە بازاڕە سووتاوەکەی نەغەدە باسی ئەوە دەکات لە هەموو دووکانەکەیدا تەنیا یەک گسکی بۆ ماوەتەوە. دەشڵێت، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئاویان پێ نەبووە، بۆیە زەرەر و زیانەکە ئەوەندە زۆر بووە.
 
کوژاندنەوەی ئاگری بازاڕەکە زیاتر لە سێ کاژێری خایاندووە. دووکانداران دەڵێن، ئەگەر "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی نەغەدە پێداویستیی پێویست بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان لەبەردەست بووایە، زیانەکان زۆر کەمتر دەبوون". 
 
زەینولعابدین جەوانمەرد، بەرپرسی بەرگریی شارستانیی نەغەدە دەڵی "ژمارەی دووکانەکانی نێو بازاڕەکە کە بە تەواوی سووتاون، 85 دووکانە. ئێمە دووکانەکانمان ژماردوون و لە بەڕێوەبەری بازاڕەکەش پرسیارمان کردووە. 85 دووکان سووتاون. لەسەر شەقامیش ژمارەیەک دووکان سووتاون. زۆربەی دووکانەکان جلوبەرگفرۆشی بوون. هێشتاش بەراوردی زیانە ماددییەکەی نەکراوە، دواتر زانیارییەکان لەو بارەوە بڵاودەکەینەوە".
 
بە گوتەی دووکانداران، بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار تمەن (دوو ملیۆن دۆلار)، تەنیا شتوومەک سووتاوە. زۆربەی دووکاندارانی ئەم بازاڕە، کەسانی گەنج و کرێچین. 
 
بازاڕی ئەمین 15 ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە. دووکاندارەکانی هەموو کوردن، بازاڕەکە هەلی کار وداهاتی بۆ زیاتر لە 100 کەس رەخساندبوو. ئاگر بەرهەمی چەندین ساڵ و هەوڵ و ماندووبوونیانی کردە خۆڵەمێش.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.