یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران لە مهاباد: هەوڵ دەدەین داخوازییەکان جێبەجێ بکەین

26-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
عەبدولکەریم حوسێنزادە، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ناوچە پەراوێزخراوەکان
عەبدولکەریم حوسێنزادە، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ناوچە پەراوێزخراوەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ناوچە پەراوێزخراوەکان سەردانی مهابادی کرد، ئەوەش بە مەبەستی کردنەوەی پڕۆژەیەک.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئابی 2025 عەبدولکەریم حوسێنزادە، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ناوچە پەراوێزخراوەکان بە مەبەستی کردنەی پڕۆژەیەکی رێگەوبان سەردانی مهابادی کرد.
 
عەبدولکەریم حوسێنزادە لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی شارەکەوە پێشوازیی لێکرا.
 
حوسێنزادە بە زمانی کوردی قسەی کرد و رایگەیاند، "خۆم بە بەختەوەر دەزانم لە شاری مهابادم، لە دڵی کولتوور و فەرهەنگ و ئەدەب. مهاباد هەمیشە جێگەیەکی تایبەتی لەنێو مێشک و دڵماندا هەبووە."
 
ئەو یاریدەدەرەی سەرۆککۆماری ئێران رایشیگەیاند، "هەوڵ دەدەین هەموو ئەو ویست و داخوازییانە کە خەڵکی مهاباد هەیانە، بگەیێنینە ئەنجام و جێبەجێیان بکەین."
 
عەبدولکەریم حوسێنزادە گوتیشی، "کێشەکان لە کەرتی کشتوکاڵ، لەوانەش چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، لە پێشینەی کارەکانن. بە ئەرکی خۆمان دەزانین زۆرترین هەوڵ بدەین بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی خەڵک، بە تایبەتی گوندنشینان."
 
لە هەڵبژاردنی 12ـەمین خولی پەرلەمانی ئێراندا عەبدولکەریم حوسێنزادە لە بازنەی نەغەدە و شنۆ وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرایەوە. دواتر لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە وەک یاریدەدەری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ناوچە پەراوێزخراوەکان دەستنیشان کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.