لە هەولێر چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک؛ کەسێک دەکوژن و دوو کەسیش بریندار دەکەن

26-09-2020
شکار ئەحمەد
وێنەی کوژراوەکە
وێنەی کوژراوەکە
نیشانەکردن کوشتن هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێدەکەن، گەنجێک دەکوژن و دوو کەسی دیکەش بریندار دەکەن، بە گوتەی کەسوکاری کوژراوەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتوون.
 
مەلا محەممەد حاجی سەباح، سەرۆکی رێکخراوی دیداری ئاشتی و کەسوکاری کوژراوەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو بووە، چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو خزمەیان و بە چەکی کڵاشنیکۆڤ، تاپڕ و ساچمە تەقەیان لێکردوون. 
 
بەهۆی ئەو رووداوەوە کوڕێکی ماڵەکە بەناوی بارزان حوسێن، کە تەمەنی 24 ساڵە و چەند مانگێکە هاوسەرگیری کردووە کوژراوە، دوو کەسی دیکەش کە یەکێکیان کەسوکاری کوژراوەکە و ئەوەی دیکەیان دراوسێیانە بریندار بوون.
 
بەگوتەی مەلا محەممەد، "بنەماڵەی بارزان حوسێن بنەماڵەیەکی کاسبن و هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ چەکدارەکان نەبووە و نەیانناسیون". دەشڵێت "ئەو چەکدارانە زیاتر لە پێنج کەس بوون و وەکو گرووپێکی مافیایی لەو گەڕەکە بەردەوام کێشە و ئاژاوەیان ناوەتەوە، ئەو شەوەش بەناوی کۆتر و باڵندە کوشتن چوونەتە نێو ماڵەکانی گەڕەکەکە و چەند کۆترێکیشیان پێبووە"، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە و یەکێکیان کوشتووە و دوو کەسی دیکەشیان بریندار کردووە، دوای رووداوەکەش هەڵاتوون.
 
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، "بنەماڵەی کوژراوەکەش سکاڵایان تۆمار کردووە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.